كاتی كۆتایی هاتنی گەرمای هاوینی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا



شارەزایەكی كەشناسی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، كە لەدوای ١٠ی مانگی ئاب-ەوە ئەم شەپۆلە گەرمایە كۆتایی پێدێت و كەشوهەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت

سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عێراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەپێی پێشبینیەكانی ناوەندی ئەوروپی بۆ پێشبینیەكانی نزیك مەودا، هیچ شەپۆلێكی تر لەدوای ١٥ی مانگی ئاب-ەوە دیاری نەكراوە یاخود لەدوای ١٠ی مانگی ئاب-ەوە جارێكی تر دەستپێناكات، بۆیە لەدوای ١٠ی ئەم مانگە شەپۆلی بەتینی گەرما كۆتایی دێت.

ڕاشیگەیاندووە، كۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرما بەواتای كۆتایی هاتنی وەرزی هاوین نایەت لەڕووی كەشوهەواوە، بەڵكو كۆتایی هاتنی هاوین لەدوای ١ی ئەیلولەوە دەستپێدەكات و لەڕووی فەلەكییەوە 21ی ئەیلول یەكەم ڕۆژی پاییز دەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەهاتنی ١٠ی ئەم مانگە كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و پلەكانی گەرما وردە وردە دادەبەزێت و تینی گەرما كەم دەبێتەوە.

لە شەش ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 50 هەزار عێراقی ئاوارەبوون
پێت لە شەش ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 50 هەزار عێراقی ئاوارەبوون
بەنزینی عێراقی گەیشتە هەرێمی كوردستان
دوات بەنزینی عێراقی گەیشتە هەرێمی كوردستان
پەیوەنیدر