ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە سلێمانی ڕوویدا، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
تەرزە تەها، پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە كاتژمێر 4:30 خوولەكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە بەردەم (چاڤی لاند) ڕوویدا، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.
ڕوونیشی كردەوە، ڕووداوەكە لە ئاڕاستەی سەرەوەی شەقامەكە بووە بەرەو گوندی ئەڵمانی و لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت و تەكسی بووە و یەكێكیان كەوتۆتە ناو بلوارەكانی ناوەڕاستی شەقامەكەوە.