سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی فراوانی تایبەت بە ئامادەكردنی یاسای نەوت و غاز لە بەغدا ڕایگەیاند، با به نهوت و غاز وڵات ئاوهدان بكهینهوه و ئهم سامانە بخهینه خزمهتی خهڵك.
ئەمڕۆ چوار شەممە لە بەغدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی تایبەت بە ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای نەوت و غاز كرد، كە تیایدا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و بەشێك لە سەرکردە سیاسییەکان و وەزیرانی نەوت و پیشەسازی و ڕاوێژکاری سامانە سروشتییەکانی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەک پسپۆڕی تەکنیکی و یاسایی ئامادەبوون.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاندووە، دهبێت تێپهڕاندنی یاسای نهوت و غاز لهسهر بنهمای سازان بێت و پێویسته بهربهستهكانی بهردهم یاسای نهوت و غاز تێبپهڕێنین.
سهرۆكی یهكێتی جەختی لە تێپەڕاندنی بەربەستەكانی بەردەم یاسای نەوت و غاز كردەوە بەشێوەیەك، كە ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و بەهێزتركردنی ژێرخانی ئابووریی وڵات.
بافڵ تاڵەبانی سەرنج و ستراتیژی یەکێتی بۆ کەرتی وزە و چارەسەرکردنی کێشەکان خستەڕوو، ڕایگەیاند، “دەبێت تێپەڕاندنی یاساكە لەسەر بنەمای سازان و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنەکان بێت. هەروەها نەوت و غاز ببێتە مایەی ژیان و داهاتوویەكی گەشتر بۆ هەموو هاووڵاتییان و ئەم سەروەتە نیشتمانییە بخرێتە خزمەت بووژاندنەوە و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەوە”.