وتەبێژی حکومەتی هەرێم”پێویستمان بە ٩١٢ ملیار دینارە”



پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ دابینکردن و دابەشکردنی مووچە حکومەتی هەرێمی کورستان پێویستی بە ٩١٢ ملیار دینارە کە لەعێراقەوە ڕادەستاین بکرێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، نەک شایستەی دارایی نەنێردرا بەڵکو  پارەی پێویستی مووچەش نەنێردراوە و تەنها ٥٩٨ ملیار دینار واژۆی لەسەرکراوە کە بنێردرێت بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی،  مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بەخێرایی خشتەی مووچە ڕابگەیەنن و دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت و ئەو کورتهێنانەشی هەیە پڕبکرێتەوە.

ئەم بانکە پێدانى پێشینەی خانووبەرەى ڕاگەیاند
پێت ئەم بانکە پێدانى پێشینەی خانووبەرەى ڕاگەیاند
دوو کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن دەستگیرکران
دوات دوو کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن دەستگیرکران
پەیوەنیدر