وەزیرێکی پارتی لە حکومەتی عێراق دەڵێت کێشەی دواکەوتنی ڕەوانەکردنی پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان تەکنیکییە و چارەسەر دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کێشەیەی بووەتە هۆی دواکەوتنی ڕەوانەکردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان نە یاساییە و نە سیاسی، بەڵکو کێشەی تەکنیکی هەیە.
وتیشی: دوێنی بەشێكی کێشەکەمان چارەسەر کردووە و لەم ڕۆژەنەشدا ئەوانەی دیکەش چارەسەر دەکەین.
بەنگین ڕێکانی جەختیشیکردەوە کە ئەمڕۆ بەشێكی پارەکەی هەرێم ڕەوانە دەکرێت.