بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە سەر ڕێگای كەلار دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و هاووڵاتیەك بووە قوربانی .
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا هایلۆكس بەئاراستەی كەلار ڕۆشیتووە لەبەرامبەر گوندی (چاڵەڕەش) كۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەو هۆیەوە شۆفێرەكەی برینداربوو ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد كرا لە ناحیەی باوەنور و تیمی هاتووچۆی گەرمیانیش گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردوە بەمەبەستی زانینی هۆكاری ڕووداوەكە.