بۆردومانی تورکیا بۆ ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش سەرلەنوێ سنووری پارێزگای دهۆکی بۆردومان کردەوە.
ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای گارەیان لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان کرد.
تورکیا بە پاساوی بوونی پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەشکرکێشییەکی فراوانی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان و رۆژانە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك بۆردومان دەکات.