ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی بودجە و کارەبا و بەنزین کۆدەبێتەوە



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێکردنی دۆخی کارەبا و بەنزین بەشێك لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکە لە بڕگەى یەکەمدا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانى جێبەجێکردنى یاساى بودجەى عێراق بۆ ساڵانى (2023 و 2024 و 2025) و دابینکردنى شایستەى دارایی و بەشە بودجەى هەرێم و رێڕەوى دانوستانى رێککەوتنى نێوان حکومەتى هەرێم و فیدراڵ، لەلایەن شاندى دانوستانکار دەخرێتەڕوو بۆ ئەنجومەنى وەزیران.
لە بڕگەى دووەمى کۆبوونەوەکەدا دۆخى کارەبا و بەنزین لە هەرێمى کوردستان و هەوڵەکانى وەزارەتى کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەلایەن وەزیرى کارەبا/ وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت دەخرێتەڕوو.
هەر بەپێى کارنامەى کۆبوونەوەکە لە بڕگەى سێیەمدا خستنەڕوویەك سەبارەت بە پڕۆژەى پێدانى پارە بە ئەلیکترۆنى و پڕۆژەى خەرجکردنى مووچە لەڕێگەى هەژمارى بانکى پێشکەش دەکرێت.

حکومەتی عێراق وانەبێژان دادەمەزرێنێت
پێت حکومەتی عێراق وانەبێژان دادەمەزرێنێت
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە چالاکیی Galaxy Unpacked هێنا
دوات کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە چالاکیی Galaxy Unpacked هێنا
پەیوەنیدر