هەڵکشانی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە و ئەمڕۆش بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 80 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 80 دۆلار و 25 سەنتە.
بووژانەوەی ئابووری چین لەگەڵ بڕیاری خۆویستانەی ڕووسیا و سعودە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، نرخی نەوتیان لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزکردووەتەوە.