شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی رێنمایەکانی تایبەت بە رووخاندنی بینا و فڕێدانی پاشماوەکەی، هاوڵاتیان دەبێت پێشتر سەردانی شارەوانی بکەن.
ئەمرۆ (سێ شەمە) لە سیمینارێکدا ، ئەندازیار (کارزان طالب )سەرۆکی بۆردی خۆڵ و خاشاک رێکارەکانی تایبەت بەفرێدانی پاشماوەی بینای رووخاو روونکردەوە، کە پێوستە هاووڵاتی سەرەتا پێش روخاندنی بیناکەی سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بکات و رێنمایەکان جێبەجێ بکات، بەتایبەت پابەندبوون بەو شوێنەی کە دیاریکراوە بۆ فرێدانی خۆڵ وخاشاک وپاشماوەی بیناکە.