بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند بڕیاربوو سبەینێ 2/8/2023 تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێران بکرێتەوە، بەڵام کردنەوەی تونێلەکە دواخرا بۆ ڕۆژی ٥ شەممە 3/8.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، (سەبارەت بە کردنەوەی تۆنێلی دەربەندیخان)، بڕیار بوو سبەی ڕیکەوتی 2/8/2023 تونێلی دەربەندیخان بە ڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە بەڵام دواخرا ،
لەبارەی هۆکاری دواخستی کردنەوەی تونێلەکە، مقدمی هاتووچۆ، (جاسم محمد علی خان) لێپرسراوی بەشی هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند،بە هۆی وشک نەبوونی قیرتاوی شەقامی ناو تونێلەکەوە ، کردنەوەی تونێلەکە تاوەکو ڕێکەوتی 3/8/2023 رۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ٦ی بەیانی بە رووی شۆفێراندا دواخرا .
لە بەرامبەردا شۆفێران دەتوانن شاخی بەرانان بە کار بهێنن بۆ هاتووچۆ کردن بارهەڵگر و تانکەرەکانیش لە ناو سەنگاوەوە هاتوچۆ بکەن .