لەسنوری زاخۆ بارهەڵگرێک سوتا و شۆفێرەکەی برینداربوو
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شەقامی سەرەکی کۆمەڵگای دیربین لە سنوری زاخۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵ وەردەگەڕێت، دواتر گڕدەگرێت و بە تەواوەتی دەسوتێ، شۆفێری بارهەڵگرەکەش بریندارە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.