لە چەند ڕۆژی ئایندەدا مووچە دێت



هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەی نێوانیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکووەزیرانی عێراق گفتووگۆی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ویستوویانە بەشێکبن لە داکۆکیکارانی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بەتایبەتی مافی مووچە خۆران کە بەسیاسی نەکرێت ئیتر بە هەرهۆکارێک بێت و مووچەخۆران نەبنە قوربانی،

وتیشی، دوێنی سودانی بڕیاریداوە ئەمڕۆ ئیجرائاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت و لەپێشینەی کارەکان بێت، باسی لەوەشکرد، سودانی باسی یەکلاکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکانی کردووە کە لە دەستوور و یاسای بودجەی عێراقدا هاتووە و سودانی وتویەتی یاساکە جێبەجێ دەکەن بۆیە دوای جێبەجێکردنی یاساکەش پیویستە مووچە بنێردرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی، پێشبینی دەکەم دوای تەواوکردنی رێکارەکان لەماوەی ئەم یەک دوو ڕۆژەدا مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بکرێت و بابەتی دواکەوتنی مووچە بەشێکی پەیوەندی بەگرفتی هونەری نێوان وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق خۆیەوە هەیە و داوامانکردووە چارەسەر بکرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان و ئەو بابەتانەی دیکە کە لەنێوان هەرێم و بەغداد ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە جێبەجێ بکرێت هەتا چیتر مووچەی مووچەخۆران دوانەکەوێت.

سامانە سروشتییەکان: قەیرانی بەنزین بە هۆی حکومەتی عێراقەوە دروست بووە
پێت سامانە سروشتییەکان: قەیرانی بەنزین بە هۆی حکومەتی عێراقەوە دروست بووە
وەزیری دارایی باسی دوو مووچەی فەرمانبەران دەکات
دوات وەزیری دارایی باسی دوو مووچەی فەرمانبەران دەکات
پەیوەنیدر