لە پارێزگای سلێمانی، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند بەھۆی پێنەدانی موچەکانیان لە کاتی خۆیدا.
ئەمرۆ سێشەمە لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لەگردبوونەوەیەکدا زانا عەلی نوێنەری پزیشکانی سلێمانی ڕایگەیاند، وەکو پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی چوونە ژوورەوە بۆ ناو نەخۆشخانەکان لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی و شارەکانی دیکە دەکەین.
باسی لەوەشکرد، “تەنھا بەشی فریاگوزاریەکانی دەرەوی شار دەوامی تێدا دەکرێت و بایکۆت ناکرێت ئەوەش لە سۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی خۆمانەوەیە”.
ئاماژەی بەوەکرد، هەتا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە و مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتیان بۆ خەرج نەکرێت و ڕێکخستنەوەی موچە نەکرێت لەگەڵ دابەشکردنی لە کاتی خۆیدا بەردەوامی بە بایکۆت دەدەن.
جەختی لەوەکردەوە، ئەگەر لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا لایەنی پەیوەندیدار وەڵامیان نەداتەوە ئەوا لە فریاگوزاریەکانی دەرەوەی شاریش دەوام ناکەن و بایکۆت ڕادەگەیەنن.
ئەوەش لە کاتێکدا ژمارەی ئەو پزیشکانەی کە بایکۆتیان کردووە نزیکەی ٦۰۰ پزیشک دەبێت کە ٤٤ ڕۆژە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی مووچەیان وەرنەگرتووە.