بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ، لە پێنج پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما دەچێتە سەرووی ٥٠ پلەی سیلیزی.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکانی عێراق پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و لە پارێزگاکانی دیوانیە، میسان، زیقار، موسەنا، و بەسرە پلەی گەرما بۆ سەرووی ٥٠ پلەی سلیزی بەرز دەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی هەرێمی کوردستان، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆماری ڕۆژی پێشوو.
هاوکات، ڕەوشی کەشوهەوا بۆ سبەی چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شیوەیەی خوارەوە دەبێت
هەولێر: ٤٣
سلێمانی: ٤١
دهۆک : ٤٢
کەرکوک : ٤٧
هەڵەبجە : ٤٥
زاخۆ : ٤٣
سۆران : ٤٢
گەرمیان: ٤٩