وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌شته‌رگه‌ری درێژكردنی باڵا به‌مه‌به‌ستی جوانكاری قه‌ده‌غه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لێژنەیەکی پسپۆڕی ڕاوێژکاری زانستی‌یان پێکهێناوە بۆ دیاریکردنی رێنمایی و بەڵگە زانستییەکانی بەکارهێنانی دەزگای جێگیرکردنی دەرەکی بازنەیی (ئیلیزارۆف Ilizarov بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئێسک.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، نابێت هیچ پزیشکێک یان نەخۆشخانەیەک نه‌شته‌رگه‌ری درێژكردنی باڵا ئەنجام بدات، تەنها بەمەبەستی چارەسەری کێشەوگرفتی تەندروستی و بەڵگەداری زانستی دەبێت، بۆ درێژکردنی بەژن و باڵا بەمەبەستی جوانکاری قەدەغەیە.
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەکات و دەشڵێت:” پێویستە هۆشیاربن و خۆیان دوور بگرن لە ترسناکی و ئاڵۆزییه‌كانی ئەم نەشتەرگەریە، تا ئێستا هیچ سەنتەرێک یان ڕێگەپێدانی فەرمی ئەم خزمەتگوزاریە نەدراوە”.