ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، سێ کەس به هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی محه‌مه‌د بامه‌ندی، هونه‌رمه‌ندی میللیی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌کانیانەوە دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ئەو تۆمەتبارانەی کەلەسەر کێشەیەکی کۆمەلایەتی تەقەیان لەماڵی هونەرمەندی میللی شاری هەولێر ناسراو بە (محمد بامەند) کرد‌و بوووه هۆکاری گیانلەدەستدانی ،دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکران.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە کەسی تەقەکەربەناوی (ش ، م،ع) و دوبرای بەناوەکانی (ڕ ، م،ع)و(ح ،م ،ع) دەستگیر کران ،روبەڕوی یاسا كرانه وه
دەرنگانی دوێنێ شەوی یەکشەممە هونەرمەندی میللی شاری هەولێر محه‌مه‌د بامه‌ندی بەهۆی ئەوەی دەستڕێژی گوللـە لە ماڵیان کرابوو جەڵتە لێیدا و گیانی لەدەستدا.