حكومەتی عێراق بڕیاری دابەشكردنی مووچەی دەركرد



وەزارەتی دارایی عێراق پارەی بۆ مووچەی مانگی 8 دابین كرد و دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، كە لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 دەكەن.

حسام عەبدولستار، بریكاری سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، سەرجەم ڕێكارەكانی هەژمار كردنی مووچەی خانەنشینی بۆ مانگی ئاب (8ی 2023) تەواو بوون.

ڕاشیگەیاندووە، لە سبەینێوە سێ‌ شەممە 1ی 8ی 2023 دەست بە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، سبەینێ‌ لە نیوەڕۆوە بەشێوەی پلەبەندی ئاستی پێدانی مووچە لەڕێگەی كارتی بانكییەوە بەرزدەكەنەوە.

 

ماددەیەكی دیكە بۆ بەشەخۆراك زیادكرایەوە
پێت ماددەیەكی دیكە بۆ بەشەخۆراك زیادكرایەوە
شەپۆلە بەتینەكەی گەرما دەستپێدەكات
دوات شەپۆلە بەتینەكەی گەرما دەستپێدەكات
پەیوەنیدر