كۆلێژی سەربازی 3ی قەڵاچوالان ناوی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە، كە فۆڕمیان بۆ خوولی مەشق پڕكردۆتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە ڕۆژی سێ شەممە دەست بە چاوپێكەوتنیان دەكرێت.
كۆلێژی سەربازی 3ی قەڵاچوالان لیستی چوارەمی پرۆسەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە و داوا لەو پێشكەشكارانە دەكات، كە ناویان لە لیستەكەدا هاتووە ئامادەبن لە كۆلێژی ناوبراو لە كاتژمێر 7.30 خولەكی بەیانی ڕۆژی سێ شەممە ڕێكەوتی 1ی8 ی2023 بەمەبەستی پشكنینی پزیشكی و تاقیكردنەوەی توانای لەش.
ڕاشیگەیاندووە، پێویستە پێشكەشكار ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆی بهێنێت (پێناسەی باری شارستانی یان (كارتی نیشتیمانی) ئەسڵی، وێنەیەكی ڕەنگاوڕەنگ، جل و پێڵاوی وەرزشی.
كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان ڕۆژانە لیستی چاوپێكەوتن بڵاودەكاتەوە و چاوپێكەوتن بەپێی لیستی بڵاوكراوە دەبێت.