دەرماڵەی خوێندکاران خەرج دەکرێت



زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند لە مڕۆوە خەرجکردنی دەرماڵە دەستپێدەکات و ئەو خوێندکارانەش کە لە دەرەوەی شارن دەتوانن لەگەڵ دەرماڵەی مانگی ١٠ی ٢٠٢٢ وەریبگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە، نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئاگادار دەکەین لەمڕۆوە دەرماڵەی ڕۆژانی دەوامکردنی مانگی ٩-٢٠٢٢ خەرج دەکرێت.

داواشی لە خوێندکاران کرد سەردانی ھۆبەی ژمێریاری کۆلێجەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی دەرماڵە، لەو کاتانە و بەو مەرجانەی کۆلێجەکانیان ڕایدەگەیەنن.

لە ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە: “لەبەر بەرژەوەندی خوێندکارانی دەرەوەی شار و لەسەر داواکاری خوێندکاران خۆیان کە بڕی دەرماڵەکە بەشی خەرجی ھاتووچۆیان ناکات، کار ئاسانیان بۆ دەکرێت کە دەتوانن لە داھاتوودا لەگەڵ پێدانی دەرماڵەی مانگی ١٠-٢٠٢٢ ئەم دەرماڵە وەربگرن”.

٢٥ خوێندنگا لە سلێمانی مەترسی ڕووخانیان لەسەرە
پێت ٢٥ خوێندنگا لە سلێمانی مەترسی ڕووخانیان لەسەرە
تەنها یەك لیژنەی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە شەش تۆن خۆراك و شمەکی بەسەرچووی لەناوبردووە
دوات تەنها یەك لیژنەی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە شەش تۆن خۆراك و شمەکی بەسەرچووی لەناوبردووە
پەیوەندیدار