تەنها یەك لیژنەی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە شەش تۆن خۆراك و شمەکی بەسەرچووی لەناوبردووە



لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كار و چالاكییه‌كانی مانگی رابردوی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ماو ماوه‌دا زیاتر له‌ شه‌ش تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی له‌ناوبردوه‌‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، تاهیر له‌تیف، نوێنه‌ری ته‌ندروستی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌مانگی رابردودا له‌ (1 بۆ 2023.7.31) لیژنه‌كه‌ (221) سه‌ردانی بۆ دوكان و بازاڕو و شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه‌، هه‌روه‌ها پشكنینی بۆ ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ كردووه‌ له‌لایه‌ن دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌هاووڵاتییان ده‌فرۆشرێت.

وتیشی: ژماره‌ی ئه‌و پسوڵانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یه‌كی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ بۆ شوێنه‌كان كراوه‌‌ (25) پسوڵه سه‌رپێچی و (16)‌ پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌مانگی رابردوودا و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ شه‌ش تۆن و (500) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆر گیراوه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.

دەرماڵەی خوێندکاران خەرج دەکرێت
پێت دەرماڵەی خوێندکاران خەرج دەکرێت
ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە
دوات ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە
پەیوەنیدر