وەزارەتی دادی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و پێشنیازەکانی ھاوڵاتیان کارا کردووە و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە بەدواداچوون بۆ سکاڵاکان دەکرێت و وەڵامی سکاڵاکان دەدرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، کە لە ڕێگەی بەستەرێکەوە سکاڵاکان بە ھەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی وەردەگیرێت و دواتر بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، پاشانیش وەڵامی سکاڵاکارەکە دەدرێتەوە.
کاراکردنی فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکە لە پێناو باشتر راییکردنی کاروبارەکانی ھاوڵاتیان و گەیاندنی پێشنیاز و سکاڵاکانە بە وەزارەت. هاوکات، وەزارەتی دادی ھەرێمی کوردستان لینکێکی داناوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە رێگایەوە سکاڵا، پێشنیاز و داواکارییەکانییان بگەیەنن.
https://gov.krd/moj/external-links/