عومرەكارێكی كورد لە مەككە كۆچی دوایی كرد



عومرەكارێكی كوردی خەڵكی سلێمانی لە شاری مەككە لە سعودیە كۆچی دوایی كرد.

حاجی كەیوان یاسین، خاوەنی كۆمپانیای كەیوان یاسین بۆ حەج و عومرە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، عومرەكارێكی كورد بەناوی حاجی (محەمەد ئەمین دەروێش) كە خەڵكی یاڵانقۆزە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە شاری مەككەی پیرۆز كۆچی دوایی كرد.

ڕاشیگەیاند، بەناوی كۆمپانیاكەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و كەسوكاری دەكەین و لە پەروەرێن ئەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

بە فەرمی ڕاگەیەندرا: ڕۆناڵدۆ بۆ نەسری سعودی
پێت بە فەرمی ڕاگەیەندرا: ڕۆناڵدۆ بۆ نەسری سعودی
تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
دوات تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر