دابەزینی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دینار بەردەوامە و ئەمڕۆش نرخی 100 دۆلار گەیشتە کەمتر لە 150 هەزار دینار.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی 100 دۆلار بۆ 149 هەزار و 600 دینار دابەزی، ئەمەش دوای ئەو هەڵکشانە دێت کە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سزادانی 14 بانکی عێراقی لەلایەن ئەمریکاوە، بەهای دۆلار بەخۆیەوە بینی و نرخی 100 دۆلار بۆ 157 هەزار و 700 دینار بەرزبووەوە.
دابەزینەوەی بەهای دۆلار دوای ئەوە هات کە ئەمریکا ڕەتیکردەوە هیچ بانکێکی عێراقیی سزا دابێت.