محەمەد حاجی مەحمود: نابێت كورد تەنازول بۆ عێراق بكات



لەسەر ناكۆكییەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەند، محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم هەموو داهات و دەستكەوتەكانی ڕادەستی بەغداد كردووە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە ڕێككەوتن بكرێت. دەشڵێت، “كورد نابێت تەنازول بۆ بەغداد بكات و دەبێت بە یەكڕیزیی كێشەكانی خۆی لە ناوخۆدا چارەسەربكات”.

محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان، بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە، “هەرێمی كوردستان هەموو شتێکی ڕادەستی بەغداد کردووە هیچ لەبەردەستی حكومەتی هەرێمدا نەماوە”.

ئاماژەی بەوەکردووە، هەرچەندە لە ١١ی ٦ی ٢٠٢٣دا پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندكرا و پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق بە١٢٪ دیاریكرا، بەڵام هێشتا بەشە بودجەی هەرێم ڕەوانە نەكراوە، بەو هۆیەشەوە نزیكەی دوو مانگە حكومەتی هەرێم نەیتوانیووە مووچەی مووچەخۆران دابەشبکات.

میدیای فەرمی عێراق: ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کورد شەرعیەتی هەرێمی کوردستان دەخەنە مەترسییەوە
پێت میدیای فەرمی عێراق: ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کورد شەرعیەتی هەرێمی کوردستان دەخەنە مەترسییەوە
وەزیری دارایی: لەمساڵدا ١٠٤ ملیار دینار خەرجی ناپێویست پاشەکەوت کراوە
دوات وەزیری دارایی: لەمساڵدا ١٠٤ ملیار دینار خەرجی ناپێویست پاشەکەوت کراوە
پەیوەنیدر