وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سبەینێوە رێکارە کارگێڕییەکان بۆ هێنانە کایەی ناحیەی خورماڵ بە قەزا دەستپێدەکات.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆ باویکردووەتەوە، دوای ئەوەی دانیشتوانی ناحیەی خورماڵ لە ڕێی کەمپەین و داواکارییەکانیان، داوای بەقەزاکردنی ناحیەکەیان بەرز کردەوە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە ڕێکارە کارگێڕییەکان بکەن و ئامادەکارییەکان بۆ هێنانە کایەوەی قەزای خورماڵ تەواو بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سبەینێ دووشەممە ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٣ ەوە وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارە کارگێڕییەکان و هەنگاوی کرداری هێنانەکایەوەی قەزای خورماڵ دەست پێدەکات.