دەزگای هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند، هەوڵێکی بە قاچاخ بردنی 138 هەزار دۆلاری بۆ ناو کوردستان پووچەڵ کردەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسەکە میدیا عێراقییەکان کەوتووە،دەزگای هەواڵگری عێراقی ئاماژەی بەوەکردووە، “مەفرەزە ئەمنییەکانی دەزگاکە توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن کە بڕی (138) هەزار دۆلاریان پێبووە”.
دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “تۆمەتبارەکان بەنیازی ئەوە بوون بە قاچاخ بیگەیەننە هەرێمی کوردستانی عێراق”.