وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ، بۆ چارەسەر کردنی کێسەی کارەبای ناوچەی بزێنی سەر بە چەمچەماڵ بڕیار وایە فیدەرێکی نوێی بۆ تەرخان بکرێت، بەم پرۆژەیەش کارەبای ناوچەکە باشتر دەبێت و ئەو لۆدە زۆرەی لەسەر نامینێ.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ژیکاڵەوە بە بەهای زیاتر لە 103 ملیۆن دیناری عێراقی جێبەجێ دەکرێت.
کێشەی کەمی کارەبا و نەبوونی کارەبای نیشتیمانی، ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە ، هاوکات سەرجەم هەوڵەکان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری ئەنجامێکی ئەوتۆیان نابووە، و حکومەتیش بەردەوامە لە دابینکردنی کارەبا بۆ هاوبەشەکانی.