بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبنەوە.
ئەمرۆ یەکشەممە لە شاری سلێمانی، شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازل میرانی سەردانی دەباشانی کرد و لەلایەن سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازییان لێکرا.
دیارترین تەوەری کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردنە لەسەر هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە جگە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.