دوای ئەوەی ئەمریکا ڕەتیکردەوە سزای بانکەکانی عێراقی دابێت، نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناردا هاڕەی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ کەمتر لە 152 هەزار دینار دابەزی.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەمریکا ڕەتیکردەوە سزای بانکەکانی عێراقی دابێت.
هەفتەی ڕابردوو بە هۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی سزادانی 14 بانکی عێراقی و ئەگەری فراوانکردنی سزاکان بۆ سەر ژمارەیەك باقنکی دیکە لە لایەن ئەمریکاوە، نرخی 100 دۆلار بۆ سەروو 157 هەزار دینار بەرزبووەوە.