ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی، وردەكاریی نوێ لەبارەی ئەو بۆندەوە ئاشكرا دەكات كە لەلایەن نەسری سعودییەوە پێشكەش بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی كراوە، پاش ئەوەی لەم ماوەیەی دواییدا بۆندەكەی لەگەڵ مانشستەر یونایتد هەڵوەشاندەوە.
بەپێی ڕۆژنامە ئیسپانییەكە”لە 1ی كانوونی دووەمی داهاتووەوە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە نەسری سعودی یاریی دەكات، بۆندەكەش كە یاریزانە پورتوگالییەكە لەگەڵ نەسری سعودی یەك دەخات، بۆ دوو وەرز و نیو بەردەوام دەبێت”.
لەبارەی وردەكاریی بۆندەكە، ڕۆژنامەی ماركا نوسیویەتی”بەهای بۆندەكە كەمێك لە 100 ملیۆن یورۆ كەمترە لەگەڵ هەندێك هاندانی تری پەیوەست بە ڕیكلامەكان، ئەمەش وادەكات ڕناڵدۆ ببێتە گرانبەهاترین وەرزشكار لە جیهاندا، كۆی گشتی بەستنەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆش بە نەسری سعودیەوە لە 200 ملیۆن یورۆ بۆ یەك وەرز نزیك دەبێتەوە”.