بەهۆى رێوڕەسمى یادى عاشورا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سبەینێ یەکشەممەی کردە پشوو.
ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ یەکشەممە بەبۆنەی رێوڕەسمەکانی یادی عاشورا پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پشووەکە دامودەزگا تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان و هێزە ئەمنییەکان ناگرێتەوە.