سبەینێ ھەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە
سۆران جەمال وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیای یەکێتی راگەیاند، کۆبوونەوەی سبەینێی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی دەبێت، پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.