حەسەن نەسروڵا داوایەک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات



حەسەن نەسروڵا ڕابەری دیاری شیعەکان و ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنان داوا لەوڵاتانی ئیسلامی دەکات پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسی و ئابورییەکانیان لەگەڵ هەردوو وڵاتی سوید و دانیمارک بپچڕینن.

داواکەی حەسەن نەسروڵا بەهۆی چەندبارە بوونەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز وەک بە شیک لە پیرۆزییەکانی موسوڵمانان و سوکایەتی کردنە پێی لە هەردوو وڵاتی سوید و دانیمارک کە بەیاسا ڕێگەدراوە بە هەرکەسێک کتێبی هەر ئاین و ئاینزایەک بسوتێنێت و حکومەتیش پارێزگاری دەکات.

سوتاندنی قورئانی پیرۆز چەند سالێکە بەردەوامی هەیە و ئەوەش ناڕەزایی لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتانی عەرەبی بەدوای خۆیدا هێناوە و هەدێک وڵات لە ڕابردوو ئێستاشدا هەڕەشەی کۆتایی هێنان بە پەیوەندییە سیاسی و ئابوری و بازرگانییەکان لەو وڵاتانە دەکەن کە ڕیگە بە سوتاندنی قورئانی پیرۆز دەدرێت تێیاندا و داوا دەکرێت یاساکە هەموار بکرێتەوە و رێگە بە سوتاندنی کتێبی هیچ ئاین و ئاینزایەک نەدرێت و سوکایەتی بە پیرۆزییەکان ڕابگیرێت.

لەڕووداوێکیی هاتووچۆدا ١٢ کەس برینداربوون
پێت لەڕووداوێکیی هاتووچۆدا ١٢ کەس برینداربوون
هەرێمی کوردستان پیاوێک دوو ژنی خۆی پێکەوە کوشت
دوات هەرێمی کوردستان پیاوێک دوو ژنی خۆی پێکەوە کوشت
پەیوەندیدار