بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیا جیاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان خۆڵبارین دەستپێدەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەکانی گەرما نزیکدەبێت لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو.
سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە باسی لەوەکردووە سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.
هاوکات، بۆ ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە ٤٧ پلەی سیلیزییە و نزمترینیش لە سلێمانی و سۆران دەبێت کە ٤١ پلەی سیلیزی دەبێت.