داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی بڵاوکرایەوە



ماڵپەری شەفافییەت کۆی گشتی داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی بڵاوکردەوە لە بەرواری ٢٢ی تەمموز هەتا بەرواری ٢٨ی تەمووز بووە و گەیشتووەتە ٢٣ ملیار و ٧٥٦ ملیۆن و ٢٤٧ هەزار و ٩١٦ دینار بووە.

ئاماژە بەوەکراوە، کۆیگشتی داهاتەکان زیاتر لە ٢١ ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە دوو ملیار دینار بەشێوەی چەكە و ٣٦٨ ملیۆن دیناریش مقاسەیە.

ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیانە و داهاتی یەك هەفتەی ڕاگەیاندووە بە شێوەیەك، کۆی داهات بڕی ٢٣ ملیار و ٧٥٦ ملیۆن و ٢٤٧ هەزار و ٩١٦ دینار بووە و لەم ڕێژەیەش ٢١ ملیار و ٢٤٥ ملیۆن و ٥٧٩ هەزار و ٥٨٤ دیناری واتە بڕێژەی ٨٩٪ی نەختینەیە و هەروەها دوو ملیار و ١٤٢ ملیۆن و ٣٥ هەزار و ٦٢٢ دیناری کەدەکاتە ٩٪ی بە شێوەی چەكە و بڕی ٣٦٨ ملیۆن و ٣٣٦ هەزار دیناری مقاسەیە.

وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئاگادار دەکاتەوە
پێت وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئاگادار دەکاتەوە
گۆتێرێس: ئێستا زەوی لە قۆناغی کوڵاندایە
دوات گۆتێرێس: ئێستا زەوی لە قۆناغی کوڵاندایە
پەیوەنیدر