چی ڕووبدات بەهای ١٠٠ دۆلار دەبێتە ٢٠٠ هەزار دینار؟



نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك بەهای ١٠٠ دۆلار ناگاتە ٢٠٠ هەزار دینار و بانكی ناوەندیی عێراق جەختیكردووەتەوە كە بەردەوامدەبێت لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی و بەهەمان بڕی پێشتر ڕۆژانە دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.

دەشڵێت، بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر دۆلار و ڕێگە نەدانی ئەمریکا بۆ چوونەدەرەوەی دۆلار لە عێراق لەگەڵ هەبوونی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ چەند وڵاتێكی دراوسێ ئەمانە وادەکەن خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕی ڕەشدا زیادبكات.

نەرمین مەعروف هاوڵاتیان لەوە دڵنیا دەکاتەوە كە بەهیچ شێوەیەك نرخی ١٠٠ دۆلار ناگاتە ٢٠٠ هەزار دینار وەك ئەوەی باسدەكرێت، چونکە عێراق ڕۆژانە نەوت دەفرۆشێت و یەدەگی نەختینەیی هەیە و گەمارۆی ئابوری لەسەر نییە.

هاوکات، بە بڕوای نەرمین مەعروف، عێراق لەم قۆناغەدا بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی لە بەهای دینار دەكات و دەیەوێت خواست لەسەر كڕینی دۆلار لە ڕێگای سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە بێت ئەوەش وەك هەنگاوێك بۆ بەرگرتن لە بردنە دەرەوەی دۆلار و جێگیربوونی نرخی دیناری عێراقی.

هەمیشە ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی ناوند دەکرێت وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت
پێت هەمیشە ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی ناوند دەکرێت وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت
پزیشکانی دانەمەزراو ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
دوات پزیشکانی دانەمەزراو ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر