لە کاتژمێر ٣:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێکی گەورە لە چەند کابینەیەکی کەمپی داودێ لە سنووی قەزای ئامێدی کەوتەوە.
هاوکات، ١٧ کابینەی ئەو کەمپەی قەزای ئامێدی گڕی گرتووە و زیانەکان تەنها ماددی بوون و هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە.
کەمپی داودێ دەکەوێتە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک و ئاوارەکانی قەزای شەنگالی تێدا دەمێنێتەوە.