سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی رایگه‌یاند: رێككه‌وتن له نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵی ته‌واو بووه و به‌مه‌ش هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌ماوه له‌به‌رده‌م نه‌ناردن به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریرایگەیاندووە: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو یاخود له ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی پاره‌ی به‌شه بودجه بگاته هه‌رێمی كوردستان و له كاتی گه‌یشتنی راسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی دابه‌شكردنی دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران،وتیشی:” كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌یه و هه‌ر كاتێك پاره‌ی به‌رده‌ست هه‌بێت و به‌شی دوو مووچه بكات، ئه‌وا به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شی ده‌كه‌ن”.