لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، توانیویانە چەند باندێکی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگاکە دەسگیربکەن و چەند جۆرێک ماددەی هۆشبەر و ئامێری بەکارهێنانی ماددەکانیان پێبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر هاتووە،دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواولەسەر چەند باندێکی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) بەبڕیاری بەڕیز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ، (٤) لەئەندامانی ئەم باندانەی ماددەی هۆشبەر لەکاتی فرۆشتن و دابەشکردنی دەستگیركران، هەروەها لەکاتی دەستگیر کردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا دەستمان گرت بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( ماریجوانە و حشیش و کریستاڵ و هیرۆین) هەروەها دەستمان گرت بەسەر چەند کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتباران ڕێکاری یاسایيان بەرامبەروگیراوەتەبەر