عێراق زیاتر لە 900 ملیار بۆ هەرێم دەنێرێت



بڕیارە هەفتەی داهاتوو حكومەتی عێراق بڕی 906 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات بەمەبەستی دابەشكردنی موچەی مانگی (حوزەیران/6)ی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەگوێرەی رێكکەوتنی هەولێر و بەغدا، حكومەتی عێراق هەفتەی داهاتوو  906 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران دەنێرێت، شاندی هەرێمی كوردستانیش، داوای سەرجەم پشكی دیاریکراو لە بودجەی عێراق دەکات كە بڕەكەی 10 ترلیۆن و 867 ملیار دینارە بۆ موچەی فەرمابنەران و خانەنشینان و پێشمەرگە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، لەچوارچێوەی دانوستانی نێوان شاندی حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی باڵای عێراق بڕیاردراوە هەردولا پابەندی ئەو رێكەوتنە بن و مانگانە لەوادەیەكی دیاریكراودا پشكی هەرێم بنێرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنی لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق راگەیاند، کە بەپێی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە چەند پابەندیەک بۆ هەرێم دیاریکراوە و لە بەرامبەردا پشکی کوردستان رەوانە دەکرێت،

رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا لە پێنج خاڵ پێکهاتوە کە تیایدا دەڵێت، “لیژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتی نانەوتی پێکدەهێنرێت و وەزارەتی دارایی عێراق 50%ی داهاتی دەروازە سنورییەکان دەداتەوە هەرێمی کوردستان”.

 

ئەمساڵ سەرژمێری گشتی لە عێراق دەکرێت
پێت ئەمساڵ سەرژمێری گشتی لە عێراق دەکرێت
لەچەند ڕۆژی داهاتوودا یاسای بودجە رێڕەوى جێبەجێکردن وەردەگرێت
دوات لەچەند ڕۆژی داهاتوودا یاسای بودجە رێڕەوى جێبەجێکردن وەردەگرێت
پەیوەنیدر