بەیاننامەی راستکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە
رۆژی پێنجشەممە، 27-07-2023 حەنان مونزر نسەیف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەقائیعی عێراق لە وەزارەتیی دادگەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: “ژمارەکە دەرکردنی بەیاننامەی رادەستکردنەوەی تێدایە، کە لەلایەن سەرۆکایەتیی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆمار دەرکراوە، سەبارەت بە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی کۆماری عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2023 بۆ ساڵانی دارایی ( 2023-2024-2025)”.
لەوبارەوە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق راگەیاند: “لە دەقی یاسای بودجەی گشتیدا هەڵەی داڕشتن، زمانەوانی و ژمارەیی، خشتەیی، ریزبەندی کراون، بۆیە ئەو هەڵانە چاککراونەتەوە و جارێکی دیکە یاسا لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە”.
نزیکەی 25 راستکردنەوە و دەستکاری لە یاساکەدا کراون، رۆژی 17-07-2023 لە ژمارە 4729 رۆژنامەکە بڵاوکراوەتەوە.
یەکێک لەو گۆڕانکارییانەی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانى 2023، 2024 و 2025ـە قەبارەى پارەکەى بۆ هەر ساڵێک 198 تریلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار بوو؛ لەو دەستکارییکردنەکە هەر ساڵێک بووەتە 198 تریلیۆن و 975 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار.