هەرێم و بەغدا لەسەر پێنج خاڵ رێککەوتن و بەگوێرەی رێککەوتنەکە هەرێم سەرجەم داهاتی نەوتی و ٥٠٪ی داهاتی نا نەوتی رادەستی بەغدا دەکات، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراقی ماف و شایستەداراییەکانی هەرێم دەنێرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی بڵاویکردەوە، شاندی هەرێم و بەغدا رێککەوتوون و بەپێی بڕگەی دووەم لە مادەی ١٢ی یاسای بودجە، هەرێم پابەند دەبێت بە رادەستکردنی نەوت و ٥٠٪ی داهاتی خاڵە سنوریەکان بە عێراق، لەبەرامبەردا عێراق شایستەکانی هەرێم دابین دەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی عێراق سەرجەم داهاتەکان دەخاتە سەر هەژمارێکی بانکی و پابەند دەبێت بە دابینکردنی سەرجەم شایستە داراییەکانی هەرێم، لیژنەیەکی هاوبەشیش لە نێوان هەردوو لا بۆ گفتوگۆکردن و بەدواداچوون دەربارەی داهاتی نانەوتی هەرێم پێکدەهێنرێت.
هەر لەو بارەیەوە شاندی هەرێم لە بەغدا رایگەیاندبوو، دوێنێ چوارشەممە لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق کۆبوونەتەوە و لە ئەنجامدا گەیشتوون بە رێککەوتن لەسەر جێبەجێکردنی ماددەکانی تایبەت بە پشکی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق ، و کۆیت شایستەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق.