لەبارەی هێڵی شەمەندنەفەر وەزارەتی گوستنەوگەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری دهۆک سەردانی بەغدایان کرد و لیژنەیەکی مەیدانی بۆکار کردن لەپڕۆژەکە پێک دێنن.
وەزارەتی گواستنەوگەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری دهۆک ڕایان گەیاند، دروست کردنی ئەم پڕۆژەیە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە.
هاوکات لەبارەی ڕێگەی گەشەپێدانی عێراق ،عەلی تەتەر، داوادەکات ئەو هێڵەی لەموسڵەوە دێت بکەوێتە لای چەپی ڕوباری دیجلە و سنوری ناوچەی سێمێل، تادەگاتە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و بۆئەوەش هەریەکەو لیژنەیەکی مەیدانی دروست بکەن.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، باسی لەوەشکرد ، لەپرۆژەی هێڵی شەمەندەفەری کوردستان ،کەلەسەرجەم پاریزگاکاندا جێبەجێ دەکرێت، هەوڵ دەدرێت ئەو پرۆژەیەش بەم ڕێگای گەشەپێدانە ببەسترێتەوە تاوەکو لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستانەوە بتوانن سوود لەم پرۆژەیە وەربگیرێت.