کۆڵبەرێكی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە، حەسەن تەوفیقزادە تەمەن ٦٥ ساڵ، ناسراو بە حەسەن عێراقی و خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.
ڕوونیشیکردەوە کۆڵبەرەکە لە سنووری “بەستام”ی ناوچەی “سەرشیو” تەقەی لێکراوە.