لە سنوری قەزای حاجیاوا مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە دەسترێژی گوللە کوژرا.
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە سنوری قەزای حاجیاوا مێردمنداڵێکی ١٦ ساڵان کوژراوە، کە شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەیەوە دیارە، ڕوونیشیکردەوە کە تائێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزاندراوە.
شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد، تەقەکەرەکە دوای ڕووداوەکەدا هەڵاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە.