حەلبوسی و پلاسخارت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كۆبوونەوە



سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان لە عێراق و هەرێم تاوتوێ‌ دەكەن.

نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لەگەڵ جینین پلاسخارت، نیردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا تاوتوێی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و خولی نوێی پەرلەمانی هەرێم و کاروباری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرا.

بەبڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق، درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان هەڵوەشێنرایەوە و بەوهۆیەوە كۆتایی بە خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان هات و سەرۆكی هەرێم مەرسومی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 18ی 11ی 2023 دەركرد، بەڵام كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، كە ناتوانێت لەو وادەیەدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات و پێشنیاری كرد بخرێتە 18ی شوباتی ساڵی 2024.

 

بانكی ناوەندی بۆ چاپی 20 هەزاری و لابردنی سفری سەر دینار بڕیاریدا
پێت بانكی ناوەندی بۆ چاپی 20 هەزاری و لابردنی سفری سەر دینار بڕیاریدا
‎ د. هیوا: لەكاتی سەرجێیی دوو كەس چووكیان شكاوە و نەشتەرگەریم بۆ كردوون
دوات ‎ د. هیوا: لەكاتی سەرجێیی دوو كەس چووكیان شكاوە و نەشتەرگەریم بۆ كردوون
پەیوەنیدر