بانکی ناوەندی ڕەتیدەکاتەوە سزاکانی ئەمریکا چەند بانکێکی تریش بگرێتەوە



پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق،ڕایگەیاند، هیچ ئاماژەیەک و ڕێنماییەک لەلایەن ئەمریکاوە نییە، کەئاماژە بە زیادکردنی ژمارەی ئەو بانکانە بدات کە سزاکانیان دەیگرێتەوە.

عەلی عەلاق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا عێراقییەکان، ڕایگەیاند“لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەک لە لایەنی ئەمریکییەوە نییە بۆ ئەوەی بانکە نوێیەکان بخرێتە ناو سزاکانەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “بانکی ناوەندی هەوڵی خۆی دەدات بۆ بەدواداچوون لەسەر پرسی ئەو بانکانەی مامەڵەی دۆلاریان لێ قەدەغەکراوە،و دەچنە ناو پرۆسەی پێداچوونەوە و پشکنین و پشتڕاستکردنەوەیان.

پارێزگاری بانی ناوەندی ئەوەشی خستەروو، بەرزبوونەوەی دۆلار کاتییە، و هیچ سزایەکی نوێ نییە، هەروەها  بانکی ناوەندی بەردەوامە لە دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی و هەموو مامەڵەکان دەگرێتەوە .
هاوکات عەلاق ڕاشیگەیاند، هەندێک بازرگان هەن کە ناچنە ناو پلاتفۆرمەکەوە چونکە سەرقاڵی کارە داراییە شەرعیەکان نین

عەلی عەلاق وتیشی، “کۆمەڵێک پێشنیاز هەیە بۆ دانانی پرۆسەی بازرگانی لەگەڵ لایەنی ئێرانی و میکانیزمی پارەدان لە چوارچێوەی خۆیدا، هەروەها کارکردن بۆ دابینکردنی ڕێگەی پارەدان لە ڕێگەی تمەنی عێراقییەوە و ئامادەکردنی کارتی تایبەت بۆ ئەم بابەتە”. .”

‎ د. هیوا: لەكاتی سەرجێیی دوو كەس چووكیان شكاوە و نەشتەرگەریم بۆ كردوون
پێت ‎ د. هیوا: لەكاتی سەرجێیی دوو كەس چووكیان شكاوە و نەشتەرگەریم بۆ كردوون
بانکە سزادراوەکان ئامادەی هەمووجۆرە وردبینییەکن
دوات بانکە سزادراوەکان ئامادەی هەمووجۆرە وردبینییەکن
پەیوەنیدر