فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەك لە هەرێمی كوردستان ئاگاداری ئەوانە دەكاتەوە، كە فۆڕمی دامەزراندنیان پڕكردۆتەوە و دەڵێت: سبەینی سەردانی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بكەن.
فەرماندەیی پاسەوانی سنووری ناوچەی یەك لە هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ بینج شەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٧/٢٧ ئەوانەی فۆڕمی دامەزراندنیان تەواو کردووە دەتوانن بگەڕێنەوە فەرماندەی پاسەوانی سنور لەکانی قڕژاڵە لەشوێنی وەرگرتنی فۆڕم.
لە ماوەی ڕابردوودا، حكومەتی عێراق بڕیاری دا هەزاران كەس لە سنووری هەرێمی كوردستان بۆ پاسەوانی سنوور دابمەزرێنێت لەپێناو پاراستنی سنوورەكان و بۆ ئەوەش بەشێوەی ئۆنلاین فۆرشمی دامەزراندنی ڕاگەیاند.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوەی بەشێكی دامەزراوان بۆ سەر میلاكی پاسەوانی سنوور بڵاوكرایەوە و ئاگاداركرانەوە سەردانی بارەگای فەرماندەیی پاسەوانی سنوور بكەن بۆ چاوپێكەوتن و ڕایی كردنی مامەڵەكانیان.