فەرمانبەرانی فەرمانگەیەك لە دژی دواکەوتنی مووچە مانگرتنیان ڕاگەیاند



بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، فەرمانبەرانی بانکێکی گەرمیان مانگرتنیان دەستپێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانبەرانی بانکی خانووبەرەی گەرمیان ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر دواخستنی مووچەکانمان هەڵوێست وەردەگرین و مانگرتن ڕادەگەیەنین.

داواشیان لە هاووڵاتییان کرد تا ئەو کاتەی مووچە دابەش دەکرێت، سەردانی بانکەکەیان نەکەن.

هاوکات داوشیان لە فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی دیکە کرد هەڵوێستی هاوشێوە دەرببڕن.

ئەم ناڕەزاییە لە کاتێکدا کە لە کۆتاییهاتنی مانگی حەوت نزیك دەبینەوە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی دابەش نەکردووە و تا ئێستاش ڕوونن نییە کەی مووچە دەدریت.

لەم ماوەی هەفتەیەشدا وەزیری دارایی و وتەبێژی حکومەتی هەرێم چەند جارێك جەختیان کردەوە لەوەی بەرپرسیارێتی دواکەوتنی مووچە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقدایە.

شاندی حکومەت دەچێتە بەغدا
پێت شاندی حکومەت دەچێتە بەغدا
 بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلارەوە خۆپیشاندان دەستیپێكرد
دوات  بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلارەوە خۆپیشاندان دەستیپێكرد
پەیوەنیدر